پۆڵەتیک پرێس
هەندێک ماڵپەڕی تایبەت بە بواری تەکنیکی زانیاری دەربارەی مۆبایلی نوێی گالاکسی زێت فۆڵد ٣ دەخاتەڕوو، مۆبایلەکە توانای نوشتانەوەی هەیە.
پێکهاتەی مۆبایلە نوێیەکە تەنکترە و کێشەکەی کەمترە لە پێکهاتەی مۆبایلی گالاکسی زێت فۆڵد ٢، لە هەمان کاتدا تایبەتمەندییەکی زۆری لە خێرای و شاشەکەیدا هەیە.
قەبارەی شاشەی دەرەوەی ٦.٢٣ ئینجە بە دیقەی ٢٢٦٠/٨١٦ پێکسڵ، قەبارەی شاشەی ناوەوەی ٧.٦ ئینجە، سامسۆنگ دەیەوێت قەبارەکە بچووکتر بێت بۆیە دانانی قەڵەمی زیرەکی بۆ زیاد نەکردووە، چونکە دانانی قەڵەمی زیرەکی شوێنی زیاتری دەوێت.
مۆبایلە نوێیەکە توانای پاتریەکەی ٤٣٨٠ میلی ئەمپێرە بەراورد بە مۆبایلەکانی گالاکسی زێت فۆڵد ٢، تواناکەی هەندێک کەمترە کە ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە، مۆبایلە نوێیەکە چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٨٨ی تێدابەکارهاتووە و توانای کارکردنی لەگەڵ تۆڕی 5G
هەیە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان ١٢ گێگابایت.