فاتی بانگهێشتی ڕیزی لاڕۆخا كرا

پۆڵەتیك سپۆڕت

لویس ئینریكێی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاڕۆخای ئیسپانیا بانگهێشتنامەی ئاراستەی ئەنسۆ فاتی یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە كرد تا پەیوەندی بە ڕێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە بكات بۆ هەردوو ڕووبەڕووبوونەوەكانی هەڵبژاردەكە لە خولی لیگ نەیشن لە مانگی داهاتوو بەرامبەر هەردوو هەڵبژاردەكانی ئەڵمانیا و ئۆكرانیا.

ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا بانگهێشتنامەكەیان بە هەند وەرگرت بەو پێیەی فاتی یاریزانێكی لاوە و ئاستی بەرز و ناوازەی لەگەڵ بەرشەلۆنە پێشكەش كردووە و چاوەڕێی ئەوەی لێ‌ دەكرێت لە داهاتوودا ببێتە یەكێك لە ئەستێرە ناوازەكانی بەرشەلۆنەش و هەڵبژاردەی ئیسپانیاش.

فاتی لاو كە خۆی بە ڕەگەز خەڵكی گینیا بیساوە لە 20 ی 9 ی ساڵی ڕابردوو ناسنامەی وڵاتی ئیسپانیای بە دەستهێنا پاش بانگهێشت كردنیشی بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا چی دی ناتوانێت یاری بۆ گینیا بكات و دەبێتە یاریزانێكی ئیسپانی.

ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاماژەیان بۆ چەند ناوێكی تریش كردووە كە هاوشان لەگەڵ فاتی لاو دەبن لە ڕێزی هەڵبژاردەكە لە داهاتوودا ئەوانیش هەریەك لە سێرجیۆ ڕیگیلۆن یاریزانی سڤیلیا و ئەریك گارسیا یاریزانی مان سیتی و میگێل مێرینۆ لە ڕیاڵ سۆسیداد و ئۆسكار ڕۆدریگێز لە لیگانێس و ئەداما تڕاوری لە ویلڤەرهامبتۆن و فیران تۆرێس لە ڤالەنسیا.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا