پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی کارەبا هاوڵاتیانی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی كاركردن لە كێڵگەی گازی كۆرمۆر سبەی بۆ چەند کاتژمێرێک کارەبای نیشتمانی دەبڕدرێت.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی غازی سروشتی، لە كێڵگەكانی كۆرمۆر بۆ ماوەی ١٢ كاتژمێر بەرهەمهێنانی غاز رادەگیرێت.

لە زانیاریەكانی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە سەعات 4ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەكات، بەمەبەستی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی هاوین.

وەزارەتی كارەبا ئاشكرایكردووە، لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەباش كار بۆ ئەوە دەكەن لەو ماوەیەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان دروستبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە مساڵدا بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە سێ هەزار و 800 مێگاوات، وەك پێویست توانراوە كارەبا بەهاووڵاتیان بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا