پێكان بەرۆكی یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید بەرنادات و زیدانی هەراسان كردووە
یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرای كرد كە فێرلاند مێندی بەرگریكاری یانەكە تووشی پێكان هاتووە و بۆ یارییەكەی خیتافی ناتوانێت بەشداری بكات
بەپێی ڕۆژنامەكان فێرلاند مێندی هەتا دوو هەفتە دوور دەكەوێتەوە لە یاریگەكان
زیدانی ڕاهێنەر لیستی یاریزانە بانگێشتكراوەكانی ئاشكرا كرد و بە لێشاو یاریزانەكانی دابڕاون، هەندێكیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەندێكیان بەهۆی پێكانەوە و هەندێكیان بەهۆی ڕاگیرانەوە
هەر یەكە لە ڕامۆس و ڤاران و كارڤاخال و مێندی و ڤاسكوێز و هازارد بەهۆی پێكان و كۆرۆناوە ناتوانن بەشدار بن،ناچۆ و كاسیمێرۆش بەهۆی ڕاگیرانەوە بەشدار نابن