بارسا ئۆفەرێکی نوێی خستە بەردەمی ئەگوێرۆ

ماوەیەک بەر لە ئێستا یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بەفەرمی ڕایگەیاند کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە دەستبەرداری گۆڵکارە مێژوویەکەی دەبێت و ئازادە روو دەکاتە کوێ

پاش ئەم هەواڵە زۆر ناو بە ئەگوێرۆوە گرێ درا دیارترینیان یانەی بارسالۆنایە چونکە بارسا تا ئێستا نەیتوانیوە جێگەی سوازێز پڕ بکاتەوە بۆیە ناوبراو دەیەوێت سوود لە ئەزموونی هێرشبەرە ئەرژەنتینێکە وەربگرێت ، ئەوەی چەنسی ئەم گرێبەستەی زیاتر کردووە هاوڕێیەتی نێوان مێسی و ئەگوێرۆیە بۆیە سەرچاوەکان پێیان وایە ئەم گرێبەستە تەنیا لەسەر کات ماوە و بەپێچەوانەوە داهاتووی ئەگوێرۆ لە بلاوگرانەیە .

ڕۆژنامەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە یانەی بارسا دەیەوێت بە گرێبەستێکی دوو وەرزە ئەگوێرۆ بگوازنەوە نێو کامپ نۆ !

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا