پۆڵه‌تیك پرێس:
شانه‌ی قه‌یرانه ته‌ندروستیه‌كان له عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رهاتوو زیاتر له 80%ی كۆمه‌ڵگه ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كارهێنا، ئه‌وكاته ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
شانه‌ی قه‌یرانه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیاری تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌كارهێنانی ڤاكسینی داوه‌ته‌وه، له‌وێدا ئاماژه به‌وه‌دراوه، تا ئه‌و كاته‌ی 705 بۆ 85%ی خه‌ڵكیی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كارنه‌هێنن، ناتوانرێت عێراق له‌مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا ده‌ربازی ببێت.
شانه‌ی قه‌یرانه ته‌ندروستییه‌كانی عێراق جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، هه‌ركاتێك ڕێژه‌ی خۆكوتان له كۆمه‌ڵگه گه‌یشته ئه‌و ئاسته، ده‌كرێت ده‌مامك فڕێبدرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرترین مه‌ترسی تووشبوونیان به كۆرۆنا له‌سه‌ره شانه‌ی قه‌یرانه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، زۆرترین مه‌ترسی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدانیان له‌سه‌ره.
ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا ئاخۆ تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن، شانه‌ی قه‌یرانه‌كان ده‌ڵێت “ئه‌گه‌رێكی زۆر كه‌مه و ئه‌گه‌ر توشیش ببن، ئه‌وا به‌سوكی ڤایرۆسه‌كه ده‌گرن”.