پۆڵه‌تیك پرێس:
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌راورد به چوار هه‌فته‌ی ڕابردوو تۆماركرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 67.24 دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌وه‌ش به‌ڕیژه‌ی 36% به‌راورد به ڕۆژی پێنج شه‌ممه نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی به 63.74 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
چاوه‌ڕێده‌كرێت گه‌شه‌ی ئابووریی چین بۆ ئه‌مساڵی به‌ڕێژه‌ی 3.4% كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌بێت.