ڕووداوە وەرزشییەکان لە ڕه‌مه‌زاندا (2)

بێلسا چۆن ڕێزی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز گرتووە …..؟
ساڵی 2014 ، ئەوکاتەی ڕاهێنەری مارسیلیا بوو دوو یاریزانی موسوڵمان لە یانەکە هەبوون کە بە ڕۆژوو دەبوون ، یەکیکیان ئەلێکس ڕۆما و ئەوەی تریش بنجامین مێندی بوون ، بێلسا لەبەر خاتری ئەم دووانە چی کرد؟
ڕۆماو دەگێڕێتەوە : تەنها ئێمە لەم یانەیە بە ڕۆژوو دەبووین ، هەموو شتێک بەباشی تێدەپەڕی چونکە ڕاهێنەرێکی باشمان هەبوو ، بێلسا لەبەر خاتری ئێمە کاتی ڕاهێنانەکانی گۆڕیبوو بۆ ئەم دووانەمان ، من و مێندی بە شەو ڕاهێنانمان دەکرد و بەیانی پشوومان دەدا ، بە پێچەوانەی یاریزانەکانی تر کە بە شەو پشوویان دەدا و بەیانیەکەی دەچوونە ڕاهێنانەکان ، بێلسا هەموو ڕۆژێک تەلەفوونی بۆ دەکردین و لە حاڵی دەپرسین ، لەبەر ئێمە چەندین شەو هاتووەتە یاریگاوە تا سەیری ڕاهێنانەکانمان بکات ، تەنها بێلسا نا ستافەکەیشی زۆر لەگەڵمان ماندوو بوون بەتایبەتی فرانک باسی (یەکێک بوو لە ستافەکەی بێلسا) ، بێلسا پیاوێکی زۆر میهرەبانە ، زۆر ڕێزی ئاینەکەی دەگرتین و زۆریش سەرسام بوو بە ئاینەکەمان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا