قارچک دەرمانێکی جادووییە بۆ خەمۆکی

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی لێکۆڵینەوەکان لەم دواییانەدا دەرکەوتووە، قارچک ماددەیەک لە قارچکدا هەیەم کە دەبێتە چارەسەری جادوویی بۆ ئەو کەسانەی توشی خەمۆکی بوون، ژمارەیەکی زۆر خەڵک پێوەی دەناڵێنن لە جیهاندا.

توێژەرەانی بەریتانیا بۆ ماوەی ٦ هەفتە تاقیکردنەوەیان لەسەر چەند کەسێک ئەنجام دا، بە بەکارهێنانی ماددەی سیلۆسایبین کە لەناو قارچکدا هەیە، لەگەڵ ئیسکیتالۆبرام، دەرمانێکی دژە خەمۆکیە، ٥٩ کەسیان وەرگرت کە بە شێوەیەکی مام ناوەند و سەخت توشی خەمۆکی بوبوون.

لە ئەنجامی دابەزینی ئاستی خەمۆکیەکە بۆیان دەرکەوت، ئەو کەسانەی ماددەی سیلۆسایبینیان پێدراوە، ڕێژەی خەمۆکیان کەمی کردووە وەک لەو کەسانەی دەرمانی دژە خەمۆکیان بەکارهێناوە.

هەربۆیە توێژەران بەراوردێکیان کرد لە نێوان ماددەی سیلۆسایبینی ناو قارجک لەگەڵ دەرمانی دژە خەمۆکیەکان، بۆیان دەرکەوت ک کاریگرییەکی باشی لەسەر کەسانی توشبوو بە خەۆکی هەیە بەڵام هێشتا پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە.

بەپێی وتەی پزیشکان، ئەو کەسانەی بەو ماددەیە چارەسەر دەکرێن، دواتر بەباشی دەتوانن هەست بە شتەکان بکەن زیاتر دڵخۆش بن، کەمتر بیر لە خۆکوشتن ئەکەنەوەو توشی دڵە ڕاوکێ دەبن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا