لە راپەڕین چەند كەسێك بە دۆلاری ساختەوە دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس – راپەڕین

ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، لە قەزای پشدەر باندێكی سپی كردنەوەی دراوی ساختەیان دەستگیر كردووە كە دەیانەویست دۆلاری ساختە لە بازاڕەكانی راپەڕین ساغ بكەنەوە.

ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، دوای وەرگرتنی زانیاری هێزەكانی ئاسایشی ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەر توانیویانە باندێكی چوار كەسی كە خەریكی سپی كردنەوەی دۆلاری ساختەی ئەمریكی بوون دەستگیر بكەن و لە كاتی دەستگیر كردنیان بڕی هەزار و 200 دۆلاری ساختەیان پێگیراوە.

باس لەوەشكراوە، پێش دەستگیركردنیان ئەو باندە سەرقاڵی ئەوەبوون دۆلاری ساختە لە بازاڕەكانی قەڵادزێ و رانیە ساغ بكەنەوە.

لە ئێستادا ئەو چوار تۆمەتبارەی بە مادەی 281 ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا