لە گەرمیان كۆرۆنا روو لە هەڵكشانە

پۆڵەتیك پرێس – نیگار عومەر

بەرپرسانی تەندروستی گەرمیان رایدەگەیەنن، رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو هاوڵاتیانی سنورەكەیان رووی لە زیادبوون كردووە، بەجۆرێك لە كۆی 500 پشكنین 100 كەسیان تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

عەدنان زەهاوی بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەكۆرۆنا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تیمە پزیشكییەكانیان رۆژانە نزیكەی 500 پشكنین ئەنجام دەدەن لەو ژمارەیەش 100 كەسیان توشی كۆرۆنا بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا 33 توشبووی پەتای كۆرۆنا لە نێو نەخۆشخانە چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

بەوتەی عەدنان زەهاوی، رەوشی توشبوون لە پێش رەمەزان زیاتر بوو وەك لە ئێستا ئەوەشی بۆ كەمتر هاتنە دەرەوەی هاوڵاتیان و كەمتر تێكەڵاوبونیان دەگەڕێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا