جێگرەوەی مۆرینۆ دەست نیشانکرا

پاش پیشاندانی ئەو ئاستە لاوازەی بەم دوایانە یانەی تۆتنهامی تێکەوتوە ئیدارەی یانە بیر لەجێگرەوەی خۆسێ مۆرینۆ دەکەنەوە و سەچاوەکانی ئیتاڵیا پێیان وایە یانە لەندەنێکە دەیانەویت ساری بکەنە جێگرەوەی مۆرینۆ

ماوریسۆ ساری لەگەڵ یانەی یۆفانتۆس توانی خوولی ئیتاڵیا بەدەست بهێنێت بەڵام خانمەپیرەکە کۆتایی بەگرێبەستەکەی هێنا لەگەڵ ساریدا ، ئیدارەی یانەی تۆتنهام پێی وایە یانەکە لەژێر سەرپەرشتی مۆرینۆ یانەکە هیچ جۆرە گەشەیەکی نەکردوە بۆیە دەیانەوێت کۆتایی وەرز پیاوە پرتوگالێکە بەڕێ بکەن

بەپێی هەواڵێکی لاگازێتادیلۆسپۆڕت بێت یانەی تۆنتهام ساڵی ٢٠١٨ ویستویەتی گرێبەست لەگەڵ ساریدا واژۆ بکات بکات بەڵام ساری لەگەڵ چێلسی ڕیکەوتوە ، بۆیە ئیدارەی یانەی سپێز نزیکی مانگێک دەبێت لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ساریدا .

هەرچەندە یانەی ڕۆماش لەسەر هێڵە بۆ ساری تا ئەوەی بیکاتە ڕاهێنەر بەڵام تۆنتهامیش یانەیەکی سەرنج ڕاکێشە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا