سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ ئاشکرای دەکات، بە چەندین تایبەتمەندی نوێ وپێشکەوتوو بە ناوی Galaxy Quantum 2.

ڕووکاری دەرەوەی مۆبایلەکەو چوارچێوەکەی لە کانزاو پلاستیک دروست کراوە، کێشێ ١٧٦ گرام دەبێت، شاشەکەی لە جۆری داینامیک ئامۆلید ٢ئێکسە، بە دیقەی 3200×1440پێکسڵ پێشاندان دەکات، فریکوێنسەکانی زیاترە لە ١٢٠ هێرتز توانای ڕووناکیەکەی ٥٢٤مۆمە.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ

مۆبایلەکە لە لایەن کۆمپانیای ئای دی کوانتیکیو گەشەی پێدراوە، کە توانایەکی باشی بەرامبەر هاک کردن و هێرش کردنە سەر هەیە، کامێرای ڕووکاری دەرەوەی لە سێ دانە پێک هاتووە بە دیقەی )64+12+5)مێگاپێکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفیەکەی ١٠ مێگاپێکسڵە، بەچەندین تەکنیکی پێشکەوتوو.

خێرایی باتریەکەی ٤ هەزار و ٥٠٠ میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە دەرچەی Type-C 2.0ی هەیە پارچەی NFCتێدایە، بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کاردەکات، چارسەرکەری کوالکۆم و سناپ دراگۆنی تێدایە، ڕامی مۆبایلەکە ٦ گێگابایتە میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا