پۆڵەتیک پرێس
خواردنی تەندروست ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە، لە یارمەتیدانی گەشەی مێشکی منداڵ و بەرز کردنەوەی ئاستی سەرنجدان و فێربوون، لێرەوە هەدێک خواردن دەزەینە ڕوو کە یارمەتیدەرێکی باشن بۆ گەشەی مێشکی منداڵ.
هێلکە- بەهۆی ئەو پێکهاتانەی کە تیایەتی بە یارمەتیدەرێکی سەرەکی دادنرێت، بە تایبەت بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان ٤ بۆ ٨ ساڵیدایە.
ماسیە چەورەکان-ماسیە چەورەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی ئۆمیگا٣ن، کە گەشەیەکی باش بە مێشک دەدەن گرنگن بۆ بەرزکردنەوەی چالاکی ئەرکەکانی مێشك، هەروەها یارمەتیدەرێکی باشی دۆخی دەروونی منداڵن، وەک جۆرە ماسیەکانی سەلەمون و تونە و زۆربەی جۆرەکانیتر
سەوزەواتەکان-سەوزەواتەکان وەک سپیناخ، یارمەتیدەرێکی زۆرباشی گەشەی مێشکی منداڵە تا دەتوانرێت لە تەمەنی نێوان ٤ بۆ ٨ ساڵیەوە باشترە ڕێژەیەکی باش بدرێ بە منداڵ.
شۆفان-بەهۆی ئەوەی ڕیشاڵی زۆری تێدایە، دەتوانیت لە شێوەی سوب بیدەی بە منداڵەکەت بە تایبەت بەیانیان، چونکە ڤایتامینی زۆری تێدایە بە خۆشەویستی مێشك ناو دەبرێت.
فاسۆلیا- بەهۆی ڕێژەیی زۆری زینک تیایدا سەرچاوەی سەرەکی گەشەی مێشکە بە تایبەت بۆ منداڵان.