نڤیدیا پلان دادەنێت بۆ گۆڕانکاری لە کۆمپیوتەردا

پۆڵەتیک پرێس

نڤیدیا بۆ پیشەسازی زەبەلاحی پارچە ئەلیکترۆنیەکان، ئاشکرای دەکات پلانی هەیە بۆ گەشەپێدان بە نەوە نوێیەکانی کۆمپیوتەر لە ڕێگەی ئە چارەسەرکەرانەی کۆمپیوتەر لە جیهاندا زیاتر بەرەو پێش دەبەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، کۆمپانیاکە پلانی هەیە بۆ گەشەپێدان بە چارەسەرکەری Grace بە پاڵپشتی کۆمپانیای Armبۆ کێبڕکێکردنی چارسەرکەرە بەهێزەکانی ئینتێل و ئەی ئێم دی.

ئەو چارەسەرکەرەی نڤیدیا بەکاری دەهێنێت بۆ کۆمپیوتەرەکان، بە پاڵپشتی پیشەسازی تەکنیکە زیرەکەکان بەکار دەهێنرێت بۆ، چەندین توێژینەوە لە بارەی زانستی فیزیاو بیرکاری، فەلەکناسی و کیمیا  توێنژینەوە ئابووریەکان، لە هەمووشی گرنگتر ناوەندی کۆمپیوتەری سویسری پاڵپشتی دەکات.

نڤیدیا یەکێکە لەو کۆمپانیا ئەمریکیانەی، گرنگیەگی زۆر بە گەشەپێدانی پارچە ئەلیکترۆنیەکان دەدات، هەروەها چارەسەرکەری زۆر باش، کە توانایەی باش دەدات بە کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە پرۆسەی وێنەو ڤیدیۆو گرافیکدا، دەبنە هاوکارێکی باش بۆ ئەو کەسانەی لە بواری وێنە گرتن و گرافیکدا کار دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا