پارەیەکی خەیاڵی بۆ گەڕاندنەوەی کەروێشکێکی دزراو

پۆڵەتیک پرێس

پۆلیسی بەڕیتانیا ڕایگەیاند: گەورەترین کەروێشک بەناوی داریۆس لە جیهاندا، کە درێژەیەکەی ١٢٩سم لەماڵی هاوڕێکەی لە ورشیسترشایر شەممەی ڕابردوو دزرا.

ئانیت ئیدواردز خاوەنی کەروێشکە خەڵاتێکی بە بڕی ١٠٠٠ جونیەی ئیسترلنی داناوە بەرامبەر گەڕانەوەی کەروێشکەکەی، دەڵێت: جیابوونەوەم لێی ڕۆژێکی زۆر خەماوی بوو.

ئیدواردز پەیامێکی بۆ ئەوانەی کەروێشکەکەیان دزیوە نارد و دەڵێت: تکایە بیگەڕێننەوە، پۆلیسیش داوای یارمەتی دەکات و دەڵێت: هەرکەسێک زانیاری لەسەر داریۆس هەیە پەیوەندی بکات بە بنکەکەیانەوە.

کەروێشکەکە بەهۆی گەورەییە زۆرەکەی کە ١٦ کیلۆگرامە، ناوی چۆتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا