پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت “بەهۆی دانوستانەکانی عێراق لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، دەسەڵاتەکانی خۆم بەکارهێناوە بۆ دواخستنی لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی”.
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە میانی چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندووە، ئەو ژمارە زۆرەی لێپرسینەوە، پێوەری سەرکەوتنی پەرلەمانی عێراق نییە، سەرۆكایەنیش ڕێگری لە لێپرسینەوە لەكەس نەكردووە”.
دەشڵێت “دەسەڵاتەکانی خۆم بەکارهێناوە بۆ دواخستنی لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی”.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك پەرلەمانتار بەنوسراوی فەرمی داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد، لێپرسینەوە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بكرێت، بەهۆی شكستهێنانی بەشێكی زۆر لە دۆسیەكانی تایبەت بە وەزارەتەكە.