پۆڵەتیک پرێس
پیاوێک لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا، ئەو بڕە پارەیەی کە لای خاوەن کارەکەی ماوە هەمووی بە شێوەی دراوی ئاسن وەردەگرێت و هەموو دراوەکانیشی بۆ دەکاتە ناو زەیتەوە.
ئەندریاس فێلاتن لە شاری فاتیفێلی ویلایەتی جۆرجیا، ڕێژەیەکی زۆری دراوی کۆنی ئاسنی لە لایەن خاوەن کارەکەیەوە پێ دەگات، وشەیەکی ناشرینی لەسەر دەنوسێت و لەبەر دەم ماڵەکەی بۆی دادەنێت.
ڕیژەی دراوەکان زیاتر بوو لە ٩٠ هەزار، لە ناو عەرەبانەیەکی کار کردن بۆی دادەنێت، فێلاتن بە میدیاکانی ڕاگەیاند کاتێک پارەکەی بینیوە زانیویەتی هی خاوەن کارەکەیەتی و بەو شێوەیە بۆی ناردووە.
بەهۆی ئەوەی خاوەنکارەکە سەرەتا ڕەتی کردەوە کە ئەو پارانە بە و کارمەندە ببەخشێت کە پێشتر کاری بۆ کردووە، فێلاتن پەیوەندی کرد بە بەڕێوبەرایەتی کارکردن لە ئەمریکا تاوەکو یارمەتی بدەن هەقی خۆی وەربگرێت.
هەربۆیە خاوەن کارەکەی بڕیار دەدات بەو شێوازە تۆڵە بکاتەوە، پارەکانی بۆ بنێرێت تاوەکو نەتوانێت بەکاری بهێنێت، دوای ئەوەی چیرۆکی فێلاتن لە ویلایەتی جۆرجیا بڵاو بۆوە، خەڵکی بەزەییان بە فێلاتن دا هاتەوەو بڕی ١٠٠٠ دۆلاریان بۆ کۆ کردەوە.