ڤاکسینی فایزەر نابێتە هۆی جەڵتەی خوێن

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی لە لیکۆڵینەوەیەک دا دەریخست، بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆناکەی نابێتە هۆی جەڵتەی خوێن.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن ڤاکسینی لە جیهاندا دابەش کرد، کۆمپانیاکە هەستا بەهەڵسەنگاندنێک بۆ ئەنجامی ڤاکسینەکانی تاوەکو بزانێت تاچەند بەکارهێنایان سەلامەتە، لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکە بۆیان درەکەوت کە ڤاکسینی فایزەر نابێتە هۆی دروست بوونی کێشەی تەندروستی و جەڵتەی خوێن.

کۆمپانیا ئاماژەی بەوەش دا، تەواوی داتای کاریگەرییە لاوەکیەکانی تا ٢٧ی ئازاری ئەمساڵ. شیکردۆتەوە ئەمەش دوای ڕاگرتنی ڤاکسینی جۆنسۆن ئەند جۆنسۆن دێت، دوای ئەوەی چەند کەیسێک تۆمار کرا کە پاش بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنسۆن ئەند جۆنسۆن توشی جەڵتەی خوێن بوبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا