ئەمشەو لیفەر و ڕیاڵ یاری کۆتایی پێش وەخت ئەنجام دەدەن

ىریار وایە ئەمشەو کاتژمێر دە بەکاتی کوردستان لەسەر یاریگای ئەنفێڵد یانەی لیفەرپوڵ پێشوازی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات لە یانەی یاریەکانی گەڕانەوەی قۆناغی هەشتدا .

ئەنجامی پێشوو یانەئ شاهانە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەست هێنابوو بۆیە لە یاری ئەمشەودا خانە خوێ پێویستی بە تۆمارکردنی زیاد لە دوو گۆڵە ، ڕیاڵ مەدرید بەو پەڕی ئاسوودەیەوە دەبێتە میوانی یانەی لیفەرپوڵ چونکە کلاسیکۆی بەسەرکەوتن تەواو کردوە و ئەنجامی ئەم یاریەش بەڕێژەیەکی زۆر لە بەرژەوەندیەتی بەڵام سەرباری ئەمەش کوڕانی ڕێدز بەئاسانی دەستبەرداری یاریەکە نابن چوونکە یانە پاڵەوانەکان دواین چەنسیانە بۆ ئەم وەرزە بەپێچەوانەوە ئەمساڵ ووشکە ساڵی نازناو دەبێت بۆ یانەی لیفەرپوڵ .

ئەوەی دوێنێ پێی وتین یاری ئەمشەو دەگاتە لووتکە لێدوانەکەی کلۆپی ڕاهێنەری لیفەربوو کاتێک ووتی چاوەڕی بن لیفەرپوڵی ڕاستەقینە پیشانی هەموو جیهان دەدەم .

ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە هیچ هۆکارێک نییە تا ئەوەی یاریەکە لە لووتکەدا نەبێت

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا