سستی دڵ هۆکارێکە بۆ توشبوون بە قەڵەوی

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی بە ناوی ڤلادمێر خۆرۆشۆڤ ئاشکرای دەکات، سستی دڵ دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی جوڵەی جەستەی مرۆڤ ئەمەش هۆکارێکە بۆ قەڵەوی

پزیشکەکە ئەوەشی ڕوون کردەوە، دیاردەی قەڵەوی و نەخۆشی دڵ پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە، کاتێک مرۆڤ توشی نەخۆشی دڵ دەبێت ترسی هەیە قەڵەو ببێت، بە پێچەوانەشەوە کاتێک قەڵەو دەبێت ترسی هەیە، نەخۆشی دڵی هەبێت، هەربۆیە زۆر کات هەبوونی ئەم دوو حاڵەتە ئاماژەیە بۆ توشبوون بەویتریان.

ئاماژە بەوەش دەدات، کاتێک کێشت زیاد دەکات، ڕێژەیەکی زۆر چەوری لە ژێر پێست دا دەردەکەوێت، دەبنە هۆی ڕێگری کردن لە خوێن بەرەکان چونکە وەک بەربەستێک وان، بەو هۆیەوە پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوەو دڵ سست دەبێت چەندین کاریگەری بەجێ دەهێڵێت.

هەروەها دەڵێت بەپێی کات، سستی دڵ دەبێتە هۆی، هەناسە توندی و دابەزینی ئۆکسجین لە خوێندا، ڕوونیشی دەکاتەوە دروست بوونی چەوری لە خانەکانی ژێر پێست دا، دەچنە ناو ماسولکەکان و جگەر و سییەکان، لە ئەنجام دا خوێن زیاد دەکات و ڕێژەی ئۆکسجینەکەی دادەبەزێت.

کاتێکیش ئۆکسجین لە خوێندا دادەبەزێت، بڕێکی زۆر لە ماددەی نائۆکسید دەردەکەون، کە ڕێگری دەکات لە کارلێکردنی ماددە کیمیاییەکان لە جەستەدا، بەو هۆیەشەوە بڕێکی زۆر ماددەی نا ئۆکسید لە خانەکانی لەش دەردەکەون، هەربۆیە گەیشتن بەو ئەنجامەی شێوازی ژیانی ناتەندروست ڕەنگە ببێتە هۆی مردن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا