یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستی تایبەت هەموار دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی كار بۆ نوسینەوەی راپۆرتی هەمواری پڕۆژە یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی دەكەن.

بەدرییە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێشتر وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی پڕۆژە یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە تا بینێرنە پەرلەمان و هەموار بكرێتەوە، بەڵام حكومەت پرۆژە یاساكەی نەناردووە بۆ پەرلەمان.

وتیشی، “رەشنوسی هەمواری یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2011 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان كە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمان ئاڕاستەی لیژنەكەیان كراوە گفتوگۆی وردی لەسەر كراوەو لیژنەكەشیان بڕیاریداوە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بەمەبەستی نووسینەوەی راپۆرتی پڕۆژە هەمواری یاساكە كۆببێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەو كۆبونەوەیە دواتر پوختەی رەشنوسەكە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت بۆئەوەی بیخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنێكی پەرلەمانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا