نرخی 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار دینار

ئەم بابەتە 39 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

تادێت بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرزبونەوەی زیاتر تۆمار دەكات بەجۆرێك لەكاتی داخستنی بازاڕ لە بەغدا 100 دۆلار بە 150 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە كرا.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی عێراق لە بازاڕو دوكانەكانی ناوخۆی بەغدا بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوە نرخی فرۆشتنەكەی گەیشتوەتە 150 هەزار دیناری عێراقی، بەڵام نرخی كڕینی لەلایەن دوكاندارەكانەوە بۆ هەر 100 دۆلارێك لەنێوان 149 بۆ 149 هەزارو 500 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لەرۆژانی پێشوودا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بە زیاتر147 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرا.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەكاتێكدایە، بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر 1450 دیناری عێراقی بێت، بەڵام ئیحسان شمران جێگری پارێزگاری بانكی ناوەند رایگەیاند، بەهای دادپەروەرانەی 100 دۆلار 240 هەزار دینارە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک