وەزارەتی بازرگانی: هەركەس نرخ بەرزبكاتەوە سزا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی بازرگانی هەرێم لە رێگەی دانانی چەندین كەسەوە چاودێری دۆخی بازاڕەكانی هەرێم دەكات و هەر كەس نرخی كاڵاو شمەكەكان زیاد بكات ئەوا سزای دەدەن.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بۆ چاودێكردنی بازاڕو رێگریكردن لەدیاردەی گرانفرۆشی بەتایبەت لەمانگی رەمەزاندا تیمەكانی چاودێری بازاڕ و شوێنە گشتییەكانیان زیادكردووە و بەردەوام چاودێری بازاڕ دەكەن.

راشیگەیاند، كەسانی سەرپێچیكار سزا دەدەن و لەئەگەری دووبارەكردنەوەی سەرپێچییەكەشدا شوێنەكەی دادەخەن.

وتیشی، “رێگە نادرێت بە ناوی بەرزبونەوەی نرخی دۆلارەوە، نرخی كاڵاكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بكرێنەوەو چاوپۆشی لە كەس ناكەن، سزاكانیش جیاوازن بڕەكەیان لە نێوان 50 هەزار بۆ پێنج ملیۆن دیناردایە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا لەلایەن بەشێك لە دوكاندارو خاوەن ماركێتەكانەوە بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی بەشێك لە كاڵاو شمەكەكان بەرزدەكرێنەوە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێدەكەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا