وردەكاری كۆبونەوە دوو كاتژمێریەكەی ئەمریكا لەگەڵ یەكێتی

پۆڵەتیك پرێس

باڵیۆزی ئەمریکا و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی لە سلێمانی لەبارەی تاوتوێكردنی رێككەوتنی نێوان عیراق و ئەمریكا و پرسی مادەی 140 و جێبەجێكردنی مادەو بڕگەكانی دەستور كۆبونەوە.

دوای كۆبونەوەكەش راگەیەندراوێكی تایبەت لەبارەی ناوەرۆكەكەی بڵاو كرایەوە و تیایدا لەو كۆبونەوەیەدا هەردولا جەختیان لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە كردۆتەوە بەو مەرجەی لەگەڵ دۆخی ناوچەكە، عیراق‌و كوردستانیش بگونجێت.

دەقی راگەیەندراوەكە..

مەلا بەختیار و حاكم قادر، یٔەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، ئەمڕۆ (13/4/2021) پێشوازیان لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و رۆب واڵەر، كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەولێر كرد.

لەدیدارەكەدا، مەلا بەختیار، پاشیٔەوەی بەناوی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی‌و ئەندامانی یٔەنجومەنەكەوە، بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن و خۆشحاڵی نیشاندا كە: سەرۆك جۆ بایدن، بەهەڵوێستەكانی بۆ بەدیپلۆماسیی چارەسەری كێشەكان، لەهەوڵدایە و سەبارەت بەرێككەوتنی نێوان عیراق و ئەمریكا، وتی: دەبێ رێككەوتنەكە بگونجێندرێت لەگەڵ دۆخی ناوچەكە، عیراق‌و كوردستانیش.

ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد: ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، دەبێ تێبپەڕێندرێت، چونكە هێشتا عیراق رزگاری نەبووە، لەداعش و مەترسییەكانی.

بۆیە عیراق و كوردستان، پێویستیان بە رۆڵ‌و پشتیوانی هاوپەیمانان هەیە لەڕووی لۆجیستی عەسكەریی و ئەمنیەوە.
سەبارەت بەڕێككەوتنی عیراق‌و كوردستانیش لەسەر بودجە، مەلا بەختیار، رونیكردەوە كە ئەم رێككەوتنە هەنگاوێكی باشە، بەڵام ئەم بابەتە چارەسەری گشتی نییە لەگەڵ عیراق، بەڵكو كێشەكانی مادەی 140 و پێشمەرگە و جێبەجێكردنی مادەو بڕگەكانی دەستور، چارەسەری گشتین بۆ كۆی كێشەكان.

لەمیانی قسەكانیدا، مەلا بەختیار، رونیكردەوە: دۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق، هەروەها سەرەنجامی هەڵبژاردنی مانگی دە، پەیوەندییان بەدانوستاندنی چارەنوسسازی ئەمریكاو ئۆرۆپا‌و ئێرانەوە لەسەر كێشەئەتۆمی و گەمارۆی سەپێنراوی سەر ئێرانە. لەمبارەوە گەیشتن بەڕێككەوتنێكی گونجاو، كاریگەری ئەرێنی لەناو عیراق‌و لەناوچەكەشدا هەیە.

هەروەها لەلایەن خۆیشییەوە، حاكم قادر حەمە جان، تیشكی خستەسەر بایەخی رێككەوتنی ستراتیجی ئەمریكا و عیراق، بەبێئەوەی دۆخیئەمنی فەرامۆش بكرێت، هاوكات رونیشیكردەوە: یەكێتی و پارتی، پێویستیان بەچارەسەری ریشەیی كێشەكان هەیە. بەتایبەت عیراق پابەندی دەستور نابێ و ئەركە یاساییەكانی جێبەجێ ناكات.

لەبەرامبەریشدا، باڵیۆزی ئەمریكا، بەڕۆشنی قسەی لەسەر گرنگی سەركەوتنی دانوستاندنی ستراتیجی ئەمریكاو عیراق، بەڕەچاوكردنی مەترسییەكانی داعش، كرد. هاوكات پەیوەندی یٔەمریكاو هەرێمی كوردستانیشی بەگرنگزانی.
جەختیشی لەسەر چارەسەری كێشە سیاسییەكانی یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی تریش كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا