پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای گۆگڵ نوێترین مۆبایلی لە خێزانی پێکسڵ دەخاتە بازاڕەوە بۆ کارکردن لەگەڵ تۆڕی 5G.
گۆگڵ وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە دەڵێن، گۆگڵ واز لە دەرچوونی مۆبایلە نوێیەکەی پێکسڵ فایف ئەی فایف جی دەهێنێت، گۆگڵ جەختی لەوە کردەوە ئامێرەکە لەمساڵدا لە یابان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەست دەبێت، هەروەها دەرچونی مۆبایلەکە لەهەمان کاتی دەرچونی مۆبایلەکانی پێکسڵی ساڵی ڕابردوو دەبێت.
گۆگڵ مۆبایلی پێکسڵ فۆڕ ئەی لە مانگی هەشتی ڕابروو خستە بازاڕەوە، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلی پێکسڵ فایف ئەی فایف جی لەهەمان مانگی ئەمساڵدا دەربچێت، بەڵام وەکە کۆمپانیاکە ئاماژەی پێکردووە لە قۆناغی یەکەمی فرۆشتنی مۆبایلەکەدا بۆ هەردوو وڵاتی یابان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.
مۆبایلی نوێی پێکسڵ فایف ئەی، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە و قەبارەکەی ٦.٢ ئینجە، دەرجەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، مۆبایلەکە دوو کامێرای بنەڕەتی هەیە و لەمسە.