هۆکاری وەستانی گفتوگۆکانی نێوان نیمار و پاریس ئاشکرا بوو

ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا ئاشکریان کرد کە ئەمڕۆ دوو شەممە گفتوگۆکانی نێوان نیمار و پاریس وەستێنرا ئەمەش پاش ئەوە هات هەفتەی ڕابردوو هەر دوو لا دەستیانکرد بە گفتوگۆ سەبارەت بە نوێکردنەوە گرێبەستەی نیمار .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرای کردوە فشاری مێسی هۆکاری بنەڕەت بووە لەوەی نیمار گفتوگۆکان ڕابگرێت ، ڕۆژنامەکە زیاتر دەڵێت ڕۆشتنی نیمار هۆکارەکەی بارتۆمیۆ بووە بۆیە ئێستا لاپۆرتا بۆتە سەرۆکی بارسا پێدەچێت نیمار بڕیارێکی دیکە بدات ، لەلایەکی دیکەوە لاپۆرتا بۆ ڕازیکردنی دڵی مێسی دەیەوێت پڕۆژەکە زۆر بەهێز بکات و نیماریش بهێنێتە نێو پڕۆژەکەوە.

ڕۆژنامەکە زیاتر دەڵێت پاریس دەیەوێت سوود لەو کێشانەی بارسا وەربگرێت تا ئەوەی مێسی و نیمار پێکەوە کۆبکاتەوە بەڵام نیمار نزیکبوونەوەی لە مێسی کردوە بە بەربەست تا ئەوەی دۆخەکە ڕوون بێتەوە و دواتر بڕیار دەدات .

هاوێنی ٢٠٢٢ بۆندەکەی نیمار کۆتایی دێت گەر پاریس نەتوانێت بۆندەکەی نوێ بکاتەوە ئەوە لاوە بەڕازیلیەکە دەتوانێت ئازادانە و بەخۆڕایی یانەکەی پایتەخت جێبهێڵیت .

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا