بایدن بۆ موسوڵمانان: ڕەمەزانتان پیرۆز

پۆڵەتیک پرێس

بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لەسەرجەم موسوڵمانانی ئەمریکاو جیهان کرد.

لەبەیاننامەیەکدا بایدن وتی: بەساڵێکی سەختدا تێدەپەڕین کە تیایدا خۆشەویستان و ئازیزانمان ناتوانن بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوا کۆببنەوە، برا موسوڵمانەکانیشمان کە بەرۆژوو دەبن ناتوانن بەمهۆیەوە لەگەڵ خێزان و ئازیزانیان بەربانگ بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانی لەسەرجەم موسوڵمانانی وڵاتی ئەمریکا و تەواوی جیهان کرد و هیوای خواست ئەم مانگە مانگی ئاسودەیی و ئاشتی و نوێبوونەوە بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، 13ی نیسان کە دەکاتە سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزان لەبەشێک لەوڵاتانی جیهان دەستیپێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا