شاناز هیرانی
مانۆره سیاسیه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی بۆ مه‌سرور بارزانی. بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ تا ڕایه‌ڵه‌كانی ئه‌و هه‌وڵه هه‌ڵبڕێ و نه‌گاته شوێنی خۆی و له‌نیوه‌ی رێگه هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و دواوه ببات و ریسه‌كه‌شی لێبكاته‌وه خوری!!!
له دواین كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم، كه له‌سه‌ر ده‌ستی نێجیرڤان بارزانی به‌رێوه‌چوو، پێده‌چێت زۆر به‌دڵی سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌بووبێت، بۆیه نه خۆی و نه مه‌سعود بارزانی ئاماده نه‌بون به‌شداربن.
به‌ئاشكرا دیاره ئه‌وان نایانه‌وێت نێچیرڤان بارزانی ببێته ڕیش سپی و بڕیارده‌ر له‌ناو حزبه‌كه‌یان. بۆیه به‌رده‌وام ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی و له هه‌ستیارترین دۆخ و كاتدا فه‌وزایه‌ك دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی و توڕه‌یی دروست ببێت له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێم. به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو هاوكات له‌گه‌ڵا سازكردنی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی سه‌رجه‌م پارته‌كانی كوردستان به مه‌به‌ستی له‌یه‌ك نزیكبونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان و دروستكردنی كۆده‌نگی كورد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو. وه‌زیری شاره‌وانی هه‌رێم به به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراو مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌س و كاری ئه‌نفال و شه‌هیدان له ناوچه‌ی گه‌رمیان وروژاند، كه پێشتر به بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كابینی هه‌شت بڕیاری دابه‌شكردنی له‌سه‌ر دراوه. به لێدوانی زبر‌و ناشاز له‌میدیاكاندا نیگه‌رانی زۆری دروست كرد و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی به ده‌ست وه‌ردان وه‌سف كرد. تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی خودی (قوباد تاڵه‌بانی) به‌خۆی رونكردنه‌وه و لێدوان بدات و به ئاشكرا رابگه‌یه‌نێت به‌هیچ جۆرێك رێگه نادرێت دابه‌ش كردنی ئه‌و زه‌ویانه بوه‌ستێندرێت. دواجار بوه هۆی ئاڵۆزبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و له‌یه‌ك دوركه‌وتنه‌وه.. ده‌كرا ئه‌م باسه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی لێوه كرابوایه، نه‌ك فڕێ بدرێـته ناو میدیاكان، كه مه‌به‌ست لێی تێكدانی هه‌ر جۆره له‌یه‌ك نزبكبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كێتی و پارتیه..
ئێستاش بۆ جارێكی تر نێچیرڤان بارزانی له دوو رۆژی رابردودا جوڵه‌كانی خستۆته‌وه گه‌ڕ. ئه‌م جاره‌یان له‌سه‌ر ئاستی عێراقه و سه‌ردان و سازدانی كۆمه‌ڵێك كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵا هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقدایه. لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ده‌توانێت چی بكات له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ به‌غدا؟ ئایا به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت كار بكات له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی به‌غداو و هه‌ولێر؟ ئایا دیسان مه‌سرور بارزانی كارێكی وا ده‌كات ئه‌و هه‌وڵانه‌ی نێچیرڤان بارزانی، كه چه‌ند مانگێگه خودی پارتی و نێچیرڤان بارزانی پێوه‌یه خه‌ریكن بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانیه‌تێك له‌گه‌ڵا لایه‌نه شیعه و سوننه‌كانی عێراق پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، كه ده‌یانه‌وێـت پشتی پێوه ببه‌ستنن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پۆستانه‌ی كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی عیراق خواستی به‌دی هێنایانه، وه به‌تایبه‌تیش پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشكی كورد بوه و به‌رێككه‌وتنی سیاسیش پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوه؟ ئایا ئه‌م هه‌وڵانه به‌جۆرێكی تر ده‌سوڕێنه‌وه و هێنده‌ی تر باره‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و پارتیش زه‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بێت به‌هۆی غروریه‌كانی مه‌سرور بارزانی و پێداگری له‌سه‌ر نیشان دانی خۆی به خاوه‌ن و بڕیارده‌ری حزبه‌كه‌ی.؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له‌رۆژگاری داهاتوو به‌چاوی خۆمانه‌وه ده‌یانبینن!