هاوشێوەی ڕووداوەکەی جۆرج فلۆید لەئەمریکا ڕوویدایەوە

پۆڵەتیک پرێس

خۆپیشاندانەکان دژی هێزەکانی پۆلیس لەشاری مینابۆلیسی ئەمریکا سەریانهەڵدایەوە کاتێک لەلایەن پۆلیسێکەوە لەنزیک ئەو شوێنەی جۆرج فلۆیدی تێدا کوژرا تەقە لەگەنجێکی دیکەی ڕەشپێست کرا.

مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو جۆرج فلۆید، کەهاوڵاتییەکی ڕەشپێستی ئەمریکی بەڕەچەڵەک ئەفریقی بوو، لەلایەن پۆلیسی مینابۆلیسەوە کوژراو دواتر ئەم ڕووداوە خۆپیشاندانو ناڕەزایەتییەکی زۆری دژی ڕەگەزپەرستی لەئەمریکا بەدوایخۆیدا هێنا.

شەوی یەکشەممەش سەدان خۆپیشاندەری توڕە دژی کوژرانی گەنجە رەشپێستەکەی دیکە لەدەرەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لەناوەندی بروکلین کۆبوونەوەو دواتر بەرپرسانی ئەمنی گازی فرمێسکڕێژو کەرەستەی دیکەیان دژی خۆپیشاندەران بەکارهێنا.

دواتر لەلایەن کەسانی نزیک لەو گەنجەی لەلایەن پۆلیسەوە تەقەیلێکراو کوژرا ناسنامەکەی ناسرایەوە، ئەو گەنجە ناوی “داونت رایت”ە و تەمەنی 20 ساڵ دەبێت.

ڕووداوەکە سەعات نزیک 2ی پاشنیوەڕۆ بەدووری نزیکەی 18 کیلۆمەتر لەشوێنی کوژرانی فلۆید روویداوەو بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی بروکلین، لەدوای ئەوەی ئۆتۆمبێلی داونت رایت لەلایەن پۆلیسەوە وەستێنراوە بەرپرسەکە بۆی دەرکەوتووە ئەم کەسە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، کاتێکیش ویستوویانە دەستگیریبکەن رایت گەڕاوەتەوە ناو ئۆتۆمبێلەکەیو ئەمەش پۆلیسەکەی والێکردووە تەقە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا