چین لاوازی ڤاکسینی فایزەر ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی پزیشکی چین دانیان بەوەدا ناوە، ڤاکسینی چاینی ناتوانێ بەرگرییەکی باش لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات، بەڵام بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ئیسرائیل ئەنجام دراوە، ئاشکرای دەکات کە کاریگەری زیاترە لە ڤاکسینی فایزەر بۆ ئەو ڤایرۆسەی کە لە ئەفریقیادا هەیە.

جاو فۆ بەڕێوبەری ناوەندی چاودێریکردنی پەتای چینی، ڕایدەگەیەنێت کە بەردەوامن لەسەر دروست کردنی ڤاکسینی نوێ بە تەکنیکی نوێ و باشتر، بۆ ئەوەی زیاتر زیاتر بەرگری لە ڤایرۆسەکە بکەن.

هەروەها ڕوونی کردەوە، کە ڕەنگە گۆڕینی ژمارەی ژەمە ڤاکسینەکان و رێکخستنی کاتەکەی نێوان وەرگرتنیان  کاریگەری ڤاکسینەکە زیاتر بکات.

لە ئێستاشدا چین چوار کوتانی ناوخۆیی دروست کردووە، کە لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا بە شێوەیەکی گشتی پەسەند کراوە، هەروەها ڕەنگە تا کۆتایی ئەم ساڵ ، نزیکەی سێ ملیۆن ڤاکسین بەرهەم بهێنێت.

هەرلە لێکۆڵینەوەکەشدا دەرکەتووە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە باشوری ئەفریقا، هێندە بەهێزە کە پێشبینی دەکرێت لە ئیسرائیلیش بڵاو بێتەوە، هەروەها ئاماژە بەوە دەدەن بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە لە نێو ئەوانەی ٢ ژەم ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە هەشت جار زیاترە لەوانەی کە وەریان نەگرتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا