پۆڵەتیک پرێس
شارەزازیانی بواری فەلەکناسی و گەردوون لە جیهاندا، ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی لە شەوی ٢٦ی نیسانی ئەمساڵ دا، مانگی پەمەیی لە ئاسمان دەردەکەوێت.
بەپێی بڵاو کراوەکان زانایان پێشبینی ئەوە دەکەن، کە پێویستە دوای خۆر ئاوابوون سەیری مانگ بکرێت کاتێک لە ئاسمان دەردەکەوێت.
ناونان لە مانگ بە ماگی پەمەیی زەبەلاح، دەگەڕێتەوە بۆ مین مینزز ئالماناک لە سێ سەدە لەمەوپێش دا، مانگ بەم ناوە ناونراوە بەهۆی دەرکەوتنی گوڵەکانی فلۆکس سۆپۆلاتا، وەک یەکەم ڕۆژی بەهار.
ئەگەر لە ٢٦ی نیسانی ئەم ساڵ ئەم دیاردەیە نەبینرێت پێشبینی دەکرێت، لە ٢٦ی ئایاری ئەمساڵ دا ببینرێت، زانایان پێشبینی دەکەن لە کاتی خۆر ئاوابوون بە پێچەوانەی ئاڕاستەکەی سەیری ئاسمان بکەن بۆ بینینی مانگی پەمەیی.