بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە کاتی سوڕی مانگانە

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک کات کاتێک خانمان دەکەونە سوڕی مانگانە بە شێوەیەکی سروشتی پلەی گەرمیان بەرز دەبێتەوە، بەو هۆیەشەوە توشی دڵە ڕاوکێ دەبن و بیری لێ دەکەنەوە، چەند هۆکارێک هەیە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە کاتی سوری مانگانەدا.

هۆکارەکان بریتین لە

١-گۆڕانی هۆرمۆنات لە کاتی سوڕی مانگانە، هەندێک کات بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی برۆجیسترۆن بەراورد بە ئیسترۆجین پێش ئەوەی بکەویتە سوڕی مانگانە ماوەیەک پلەی گەرمی لەشت بە بەرزی دەمێنێتەوە

٢-نزیک بوونەوە لە وەستانی سوڕی مانگانە، ئارەق کردنەوەی شەوانە و هەست کردن بە ئازار، ئەمە لە نێوان ژنانی تەمەن ٤٥ بۆ ٥٥ ساڵ دەردەکەوێت کاتێک نزیک دەبنەوە لە وەستان لە سوڕی مانگانە.

٣-کێشی زیاد، ئەو چەوریانەی کە دەیخۆن و لەناو لەشتاندا دەمێنێتەوە، دەبێتە هۆی دروست بوونی شانەی چەوری،بەمەش گۆڕانکاری بەسەر هۆرمۆنەکاندا یەت، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش

٤-بەکارهێنانی دەرمان، بەکارهێنانی هەندێک دەرمان دەبنە هۆی ئەم حاڵەتە، بە تایبەت حەبی ڕێگری لە منداڵ بوون.

دەتوانیت لە ڕێگەی بەکارێنانی ئاوی سارد، لە ناو کەش و هەوای گونجاو هەروەها لەبەر کردنی جل و بەرگی نەرم شەوانە، پلەی گەرمی لەش دادەبەزێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک