پاریس شوێنگرەوەی مباپێی دیاریی كرد!

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە ئێستاوە كەوتووەتە هەوڵی بەدەستهێنانی جێگرەوەی كیلیان مباپێ

مباپێ لە ساڵی 2022 كۆتایی بە گرێبەستەكەی دێت و هەتا ئێستاش ئەستێرەكە نیازی نوێ كردنەوەی بۆندەكەی نیە،بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانیش مباپێ نزیكە لە پەیوەندی كردن بە ڕیاڵ مەدریدەوە

 

بەپێی هەواڵی تۆڕی تیلیفوتی فەڕەنسی یانە پاریسییەكە چاوی لە تواناكانی محمد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپووڵە،كە لا ماوەی ڕابردوو بە دۆخێكی ناهەمواردا تێدەپەڕێت لەگەڵ یانەكەی و دەنگۆی ڕۆشتنی زیادی
كردووە

بەپێی سەرچاوەكەش كارگێری یانە فەڕەنسییەكە لە مانگی سێی ڕابردوو پەیوەندی بە بەڕێوەبەری كارەكانی محمد سەڵاحەوە كردووە سەبارەت بە مەرجەكانیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەكەی لیڤەرپووڵ

بۆ وەبیرهێنانەوە گرێبەستەكەی محمد سەڵاح لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵ لە ساڵی 2023 كۆتایی پێدێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا