سێیەم گەورەترین پەیکەری مەسیح دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە یەکێک لە شارەکانی بەڕازیل سێیەم گەورەترین پەیکەری مەسیح دروست دەکرێت، بۆ کێبڕکێکردنی پەیکەری زەبەلاحی مەسیح لەشاری ڕیۆدی جانیریۆ.

بەرزیەکەی بەشیوەیەکە بەرزی پەیکەری تل کۆرکۆڤادۆ تێدەپەڕێنێت، بەمەش دەبێت بە سێیەم گەورەترین پەیکەری مەسیح لە جیهاندا.

لەساڵی ٢٠١٩وە لە گوندی ئەنکانتادوی ویلایەتی ڕیو گراندی دیل سوری باشوری بەڕازیل دەست بە دروستکردنی پەیکەرەکە کراوە، کۆمەڵەی هاوڕێیانی مەسیح دروستکردنی پەیکەرەکەی ڕێکخستوە و چاوەڕوان دەکرێت بە هاوکاری ئەوان کۆتای ئەمساڵ پەردەی لەسەر لاببرێت.

بەرزی پەیکەرەکە ٤٣ مەترە، هەریەک لە قۆڵەکانی سێ مەترە و نێوانی قۆڵەکانی ٣٦ مەترە، هەروەها ئاسانسوارێک لەناو پەیکەرەکەدا دروست دەکرێت، لەکاتێکدا پەیکەری مەسیح فادی کە دروستکراوە لە کۆرکۆڤادۆ بەرزیەکەی ٣٨ مەترە و لەساڵی ١٩٣١ پەردەی لەسەر لابرا.

ئەم پرۆژەیە بەنزیکی ٣٥١ هەزار دۆلاری تێدەچێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا