ڕۆژو یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ نزیک بوونەوەی مانگی ڕەمەزان، توێژینەوەکان باس لە کاریگەری ڕۆژ بۆ سەر پەستانی خوێن و کردارەکانی لەشی مرۆڤ دەکەن.

پزیشکێکی پسپۆڕ لەبواری نەخۆشیەکانی دڵ و قەستەرە دەڵێت: ڕۆژو یارمەتی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، پزیشکەکە باس لەوەش دەکات زۆر خواردنی سوێر و وەرزش نەکردن و کێشی زۆر لەداوی شکاندنی ڕۆژو دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن بۆیە دەبێت ئاگاداری ئەوەبن.

توێژینەوەکان ئەوەش دەردەخەن ڕۆژو کاریگەرییەکی باشی هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەناڵێنن بەهۆی نەخۆشی پەستانی خوێنەوە، هەروەها هیچ کاریگەریەکی نەرێنی نابێت لەسەر کەسانی توشبوو بە پەستان خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ.

بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک لە مانگی ڕەمەزاندا پێویستە ڕێژەیەکی زۆر ئاو بخواتەوە هەتا ڕێگری لە وشکبونەوەی لەش بگرێت و ژەمی پارشێویان سوک بێت و شەکر و چەوری تێدا نەبێت.

لەگەڵ ئەوەنەشدا پیویستە ئەو کەسانە نەخۆشییان هەیە سەردانی پزیشک بکەن و ڕێنمایی وەربگرن دەربارەی ڕۆژ و دەرمان بەکارهێنانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا