لەگۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پاش یاریەکە هەر دوو ڕاهێنەر لێدوان و سەرنجی تایبەتی خۆیان هەبوو سەبارەت بە ئەنجام و ئاستی داوەر .
سەرەتا کۆمان ووتی ؛ من زۆر نیگەرانم لەوەی شکستمان هێنا بەڕاستی بەداخەوەم بۆ ئاستی داوەر چوونکە بڕیارەکانی دژی ئێمە بوو ، هەموو دنیا بینی لێدانی سزا بوو تەنیا ژووری فار و داوەر نەبێت ، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو داوەر بەهۆی ئەوەی هیت فۆنەکەی گۆڕی ٣ خوولەک زیاتر کاتی کوشت بەڵام کۆی یاریەکە چوار خولەک کاتی زیاتکراوی خستە سەر یاریەکە ، من نازانم بۆ ىریارەکان دژی ئێمەبوو .
دواتر و لەبەر توڕەی کۆمان گۆنگرەکەی جێهێشت .
هەرچی زێدانە ؛ دڵخۆشی خۆی بە ئاستی یاریەکە دەربڕی و پێی وابوو بەشائیستەی لە کلاسیکۆدا سەرکەوتووبوون ، سەبارەت بە ئاستی داوەر زێدان ووتی من ناتوانم هێچ بڵێم ، سەبارەت بە لێدانە سزاکە ووتی مادەم داوەر فیکەی لێ نەداوە کەوایە لێدانی سزا نەبوو .
لە کۆتایدا زێدان ووتی دڵنیابن ئێمە نەبوینەتە پاڵەوان پێویستە یاریەکانی دیکەش بەسەرکەوتن تەواو بکەین تا ئەوەی بە مسۆگەری دەبینە پاڵەوان .