کارمەندانی ئاوی دوکان بایكۆتی دەوامیان كرد

ئەم بابەتە 89 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس
بەهۆی دواكەوتن و پێنەدانی موچەكانیان بۆ ماوەی چوار مانگ، كارمەندانی پڕۆژەی هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی گردبونەوە و بایكۆتی دەوامیان كرد.

لە گردبونەوەكەدا ئەو كارمەندانە ڕایانگەیاند، ماوەی چوار مانگە شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج نەكراوە و چەندین جار لایەنەپەیوەندیدارەكانیشیان ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێكیان نەداونەتەوە.

ئەو كارمەندانە لە بەیانامەیەكدا بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان رایانگەیاند، لە بایكۆتكردن بەردەوام دەبن تا جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان كە خۆی لە دامەزراندن و بە هەمیشەی كردنی كارمەندان و گێڕانەوەی سەرجەم شایستە دارایی وخزمەتی چەند ساڵەی كاركردنیان دەبینێتەوە، چونكە وەك كرێكاری رۆژانە ناویاندەهێنرێت، دوای ئەوەی نزیكەی دە ساڵ خزمەتیان هەیە.

لە بەیانامەكەدا ئاماژەیان بەوەكردووە، بەوەستانی ئەوپرۆژەیە شاری سلێمانی دوچاری قەیرانی ئاو دەبێتەوە چونكە بەشێكی زۆری ئاوی ئەو شارە لەم هێڵەوە دابیندەكرێت، سەرهەڵدان قەیرانی ئاو و هەر حاڵەتێكی دیكە دەكەوێتە ئەستۆی حكومەت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا ئەو كارمەندانە یەك مانگ مۆڵەتیان بە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دا دواكاریەكانیان بۆجێبەجێبكەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک