نهێنی وێنەی پەلکە زێڕینە لەسەر مەریخ

پۆڵەتیک پرێس

وێنەی پەلکە زێڕێنەیەک لەسەر مەریخ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکرێتەوە، دەرکەوتنی ئەم دیاردەیە بە هۆی تیشکی خۆر لە کەش و هەوای گونجاودا، بەڵام کەش و هەوای سەر مەریخ بە وتەی زانایان سورو سارد و وشکە، هەربۆیە زانایان دەڵێن کە هیچ بەڵگەیەکی زانستی نیە بۆ دروست بوونی ئەو دیاردەیە لەسەر مەریخ.

ئاژانسی ناساش گفتوگۆکان لەسەر دیاردەی پەلکە زێڕینە لەسەر مەریخ ڕوون دەکاتوە، دەڵێت پەلکە زێڕینە بەهۆی ڕەنگدانەوەی ڕووناکی لە دڵۆپەی ئاودا دروست دەبێت، بەڵام کەش و هەوای مەریخ بەو شێوەیە نیە بۆیە ئەوەی دەرکەوتووە پەلکە زێڕینە نیە.

هەروەها ئاژانسی ناسا ڕوونی دەکاتەوە، کە ئەوە تەنها ڕەنگدانەوەی لێنزی ئەو کامێرایەیە، کە وێنەکەی گرتووە دیاردەی پەلکە زێڕێنە، لەسەر مەریخ دروست نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا