بیرۆکەیەک بۆ گرنگی دان بە توشبووانی کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

پەرستارێکی بەرزایلی، بیرۆکەیەکی نوێی بە مێشکدا هات، تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو بەهۆی ئەوەی ناتوانن پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستانیان بکەن.

بیرۆکەی پەرستارەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە، کاتێک ئاوی گەرمی کربووە دەستەوانەیەکی پزیشکی لە لای دەستی نەخۆشسێک داینابوو، کە بە سەختی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بووبو.

بەپێی بڵاو کراوەکان پەرستارەکە بیرۆکەکەی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، ویستوویەتی هاوکاری باری دەروونی نەخۆشەکان بکات کە بە هۆی مانوەیان لە نەخۆشخانە توشبوونیان بە کۆرۆنا ناتوانن کەس و کار و خۆشەویستانیان ببینن.

لە لێدوانێکیشدا بۆ ڕاگەیاندنەکان پەرستار ئارجۆ کۆنا ئاماژە بەوە دەدات، پرۆفیشناڵی لە پزیشکیدا بەس نیە بۆ هاوکاری کردنی نەخۆش، بەڵکو پێویستە مرۆڤێکی بەسۆز و میهرەبان بیت بە دڵ بیر لە نەخۆشەکان بکەیتەوەم لە ڕێگەی ئەم بیرۆکەیەوە هەوڵمداوە دەستێکی گەرم بخەمە نێو دەستە ساردەکانی نەخۆشەکانەوە.

صورة

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک