ئەردۆغان: هەماهەنگی سەربازی تورکیا و ئۆکرانیا دژی هیچ وڵاتێک نییە

پۆڵەتیک پرێس

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، هەماهەنگی سەربازی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکرانیا دژبە هیچ وڵاتێک نییە.

لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەردۆغان جەختی لەوەکردەوە، دەکرێت ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەشێوازێکی ئاشتیخوازانە چارەسەر بکرێن لەڕێی دانوستان و بەجۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەلامەتی ئۆکرانیا لەسەر ئاستی هەرێمیی.

هاوکات، هیوایخواست ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆتاییانپێبێت و وتیشی: تورکیا ئامادەیە هاوکاری پێویست پێشکەش بکات.

رۆژانی رابردوو بەرپرسێکی دیاری روسی هۆشداریدایە ئۆکرانیا، ئەگەر هەر هێرشێک بکاتەسەر دانیشتوانی ناوچەی دونباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە بە زمانی روسی قسەدەکەن، ئەوا بە هێرشی پێچەوانە وەڵامیدەداتەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا