هۆكاری گیانلەدەستدانی ژن و پیاوەكەی ئامێدی یەكلانەبووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە ئامێدی ژن و پیاوێك بە هۆكارێكی نادیار گیانیان لەدەستداوە، گوماندەكرێت بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیاوە گیانیان لەدەستدابێت.

ئیسماعیل مستەفا قائیمقامی قەزای ئامێدی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی : “تائێستا دڵنیانین ئەو ژن و پیاوە بەهۆی چیەوە گیانیان لەدەستداوە، چونكە جەستەیان سوتاوە، پێدەچێت بەهۆی هەورە بروسكەوە گیانیان لەدەستدابێت.”.

وتیشی، لە ئێستادا تەرمەكانیان بۆ پزیشكی دادی گوازراوتەوە، بەمەبەستی زانینی هۆكاری گیانلەدەستدانیان”.

قائیمقامی قەزای ئامێدی لەبارەی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا لە سنوری قەزاكە باسی لەوەكرد، ماوەی سێ رۆژە بەبەردەوامی بۆردومانەكان بەردەوامیان هەیە و تائێستاش بۆردومان بەردەوامە.

لە ماوەی رابردووشدا فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بەبیانوی هەبوونی بنكە و بارەگای پەكەكە چەندین جار بۆردومانی سنوری دهۆك و بادینانی كردوە و لەئەنجامدا بەدەیان هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا