ڕیاڵ مەدرید کلاسیکۆی بەسەرکەوتن تەواو کرد

شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای دیستیفیانۆی تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی بارسالۆنا کرد و توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتن بەدەست بهێنێت .

بەوپێیە ئەنجامی یاریەکە گاریگەری دەبوو لەسەر ڕیزبەندی گشتی خوولەکە بۆیە هەر دوو لا زۆر بە بە‌هێزی دەستی پێکرد ، بارسا زووتر دەستی کرد بەهێرشبردن و ڕیاڵ مەدرید بەرگری دەکرد ، لەگەڵ یەکەمین هێرشبردندا یانە مەلەکێکە لە ڕێگای بنزیمەوە توانی گۆڵی پێشکەوتنی شاهانەکان تۆمار بکات هێندی دی گڕ لە یاریگا بەربدات ،

پاش ئەم گۆڵە بارسا بەردەوامبوو لە هێرشبردن چەندجارێک جەنسی خۆی تاقیکردەوە بەڵام کۆرتوا و ستونی گۆڵ وەڵامی نەخێریان پێببو بۆ بارسا ، لە دووەمین دەرکەوتنەوەدا یانەی ڕیاڵ توانی بەلێدانێکی ڕاستەوخۆ لەڕێگای ئەندازیار کروسەوە بۆ جاری دووەم گۆڵی بارسایان بەسەرکردەوە و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێ هات .

تایمی دووەم چاوەڕێی یاریەکی بەهێزتر دەکرا چوونکە کۆمانی راهێنەری بارسا ڕاستەوخۆ بەگۆڕانکاری دەستی پێکرد هەرچەندە گۆڕانکاریەکە بەرهەمداربوو بارسا توانی لەڕیگای میگوێزە جیاوازێکە کەم بکاتەوە بۆ گۆڵ بەڵام ئەم گۆڵە بارسای لەشکست ڕزگار نەکرد و لە کۆتایدا ڕیاڵ کلاسیکۆی بەسەرکەوتن کۆتایی پێ هێنا و بەشیوەیەکی کاتی هەرەمی پێشەنگی لا لیگای وەرگرت .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا