داهاتووی ڕۆناڵدۆ و مباپێ پەیوەستە بەیەكەوە !

ئەم بابەتە 90 جار بینراوە

سەرچاوە هەواڵییەكانی فەڕەنسا ئاشكرایان كرد كە یانەی پاریس سان جێرمان بە وردی چاودێری دۆخی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یۆڤێنتۆس دەكەن

ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یانەی پاریس لە لەدەستدانی ئەستێرەی یانەكەی كیلیان مباپێ دەترسێت كە گرێبەستەكەی ساڵی 2022 كۆتایی پێ دێت

ڕۆژنامە هەواڵییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە یانەی پاریس دەیانەوێت لە ئەگەری ڕۆشتنی كیلیان مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بگوازنەوە یانە پاریسییەكە،هەروەها یۆڤێنتۆسیش بۆ جێگرتنەوەی ڕۆناڵدۆ ماورۆ ئیكاردی یاریزانی پاریس سانجێرمان پەلكێشی یانەكەیان دەكەن

بۆ وەبیرهێنانەوە گرێبەستەكەی مباپێ لەگەڵ پاریس ساڵی 2022 كۆتایی پێدێت،ئەگەر گرێبەستەكە نوێ نەكرێتەوە پاریس ناچارە لە هاوینی 2021 دەستبەرداری ئەستێرەكەی بێت چونكە بەو شێوەیە نەبێت ئەوا ساڵی 2022 مباپێ دەتوانێت بە خۆڕایی یانەكە بەجێبهێڵێت و یانەكە هیچ سوودمەند نابێت لە ڕووی مادییەوە

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک