لیدز یونایتد مانچستەرسیتی ئیحراج کرد

لە دەست پێکی هەفتەی ٣١ی خوولی یانەکانی ئینگلتەرا یانەی سیتی پێشوازی لە یانەی لیدز کرد .

سەرەتا گواردیۆلا بە پێکهاتەیەکی نیمچە فەرمی بەشداری کرد تا ئەوەی پارێزگاری لە ئەستێرەکانی بکات بۆ خوولی یانە پاڵەوانەکان ، لیدزیش بە کۆی پێکهاتەوە بەشداریکرد تا بتوانێت لە ناوەندی خوول جێگیر بێت

سیتی لە هەموو ڕوویەکە دەست باڵا بوو چەندین جار نزیکبوو تۆڕی گۆڵی لیدز بەسەر بکاتەوە بەڵام گۆڵپارێز وەڵامی سەرجەم هێرشەکانی دایەوە تایمی یەکەم نزیکبوو بە بەرامبەربون کۆتایی پێ بێت بەڵام لە دژە هێرشرێکدا لیدز نیوەی یەکەمی لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ هێنا .

تایمی دووەم چاوەڕی دەکرا گواردیۆلا و کورەکانی دەست لە لیدز بکەنەوە بەڵام لیدز زۆر بوێرانە وەڵامی تێگڕای هێرشەکانی دایەوە تا ئەوەی چارەکی کۆتایی تۆرێس گۆڵی بەرامبەری هێنا یاریەکەی گێڕایەوە بۆ خاڵی سەرەتا بەڵام پێش ئەوەی یاریەکە ناونیشانی بەرامبەربوون وەربگرێت لە دژە هێرشێکی دیکەدا لیدز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد بە ئەنجامەش لیدز سێ خاڵی گەوهەر ئاسایی لە سیتی برد .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا