خاوەنی درێژترین نینۆک لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

ئایانا ویڵیەم ژنێکی ئەمریکیە و چۆتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پیوانەیی لەساڵی ٢٠١٧وە، چونکە خاوەنی درێژترین نینۆ بووە، بەشێوەیەک ئەوکاتە درێژی نینۆکی ١٩ پێ بووە کە دەکاتە ٥٨٠ سانتیمەتر.

خاوەنی درێژترین نینۆک دوای ٣٠ ساڵ بڕیاریدا نینۆکی بببڕێت، پێش ئەوەی نینۆکی ببڕی درێژیەکەی ٣٤ پێ بووە کە دەکاتە ٧٣٠ سانتیمەتر، ئەمەش لەکاتی بۆیەکردنی نینۆکیدا سێ بۆ چوار شوشە بۆیە و کاتێکی زۆری ویستووە بۆ تەواو بوونی.

ئایانا لەڕێگەی ئامێرێکی کارەباییەوە بۆ یەکەم جار نینۆکەکانی ببڕی، ئەمەش لەکاتێکدا دێت بەهۆی نینۆکە درێژەکانیەوە نەیتوانیوە چەندین کار ئەنجام بدات وەک، قاپ شتن، دانانی سەرچەفی سەر جێگای نوستن و دەرگا کردنەوە، هەروەها چەندین کاری دیکە کە قورس یان ئەستەم بووە بەو نینۆکانەوە بیکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا