ٍٍُشەممەی کلاسیکۆ

ئەم بابەتە 99 جار بینراوە

بریارە ئەمشەو کاتژمێر دە بە کاتی کوردستان یاری ئێڵ کلاسیکۆی سەر زەوی بەڕێوە بچێت لە مەدریدی پایتەختی کوردستان

ئەمشەو سیاسیەکان واز لە پەێڕەو پڕۆگرام ئەجنداکانیان دێنن ، ئەمشەو سەرمایەدارەکان واز لە شۆڕشی سەرمایە و هەڵئاوسەنەکان دێن ، ئەمشەو کەسایەتیە ئاینیەکان واز لە حەرام و حەڵاڵ دێن ، ئەمشەو زاناکان واز لە تیۆر و هاوکێشەکان دێنن ، ئەمشە نوسەر و شاعیران واز لە تێکست و چامە و خامەکانیان دێن ، ئەمشەو گۆرانی و مۆزیک و دراما و فیلم ئەرزشێکی ئەو تۆیان نییە ، ئەمشەو گەنج و پیر و لاو و منداڵ ، ژن و پیاو ، ئەمشەو دەنگ و ڕەنگ و نەژاد و نەتەوە و کلتور و زمان و نیشتیمان هەتا دواتر نامێنن ئەمشەو تەنیا و تەنیا ئیڵ کلاسیکۆیە و بەس .

دیرۆک و مێژووی ئەم ڕوبەرونەوەیە جیاوازە لە یاریەکی ئاسایی تۆپی پێ چونکە ناونیشانی ئەم یاریە مەلەکی دەبێت ، کەتەلۆنیەکان هێشتا دۆخی ڕیفراندۆمیان لە هزدایە چیان پێکرا لە لایەن دەسەڵاتدارانی مەدرید ، ئەمشەو جەنگی نیشتیمانیبوون و نەتەوەی بوونە جەنگی هەرێمی و پایتەختە .

جیاواز لەو پێشینەی سەرەوە ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید و بارسا دەیانەوێت لەسەر حسابی یەکدی ئاهەنگی بوون بەپاڵەوان بگێڕن ریاڵ بەو پەڕی ئاسودەییەوە پێشوازی لە بارسا دەکات ، بارسا دەیەوێت لە رێگای مەدریدەوە ئەوە پەیامە بگەیەنێت ڕاستە ماوەیەکە نەخۆشم بەڵام گەر بکۆکم ئەوە زەوی لەبەرم دەلەرزێ .

ئەمشەو هیچ هۆکارێک نییە تا کلاسیکۆی ئاگرین نەبینین چوونکە یاریەکە لەپێناو پێشکەوتن و سەرکەوتنە شەری ڕیکۆرد و داتاکانە ، شەڕی ڕاگەیاندنە ، شەڕی ئەستێرە و ستارەکانە ، ئەمشەو شەوی خۆ سەلماندنە .

لە کۆتایدا ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە ئاخۆ سیناریۆی ئەم درامایە چۆن و بەچ شێوازێک دێتە پایان .

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک