هاوسەرەکەی شاژنە ئیلیزابێس کۆچی دوایی کرد

ئەم بابەتە 87 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی هەینی خێزانی شاهانەی بەریتانیا هەواڵی کۆچی دوایی شازادە فلیپی هاوسەری شاژنە ئیلیزابێسی دووەمیان راگەیاند.

لە تویتێکی خێزانی شاهانەی بەریتانیادا هاتووە، سەرلەبەیانی رۆژی هەینی لە قەڵای وندسور شازادە فلیپی هاوسەری شاژنە ئیلیزابێسی دووەم لە تەمەنی 99 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مانگی رابردوو کۆشکی باکنگهام رایگەیاند، شازادە فلیپ نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی دڵی بۆ ئەنجامدراوە کە پێشتر دەستنیشانکرابوو.

لەماوەی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ شاژنە ئیلیزابێس لە ساڵی 1952ەوە، شازادە فلیپ بەشداری لە زیاتر لە 22 هەزار بۆنەی فەرمیدا کردووە، بەڵام لە مانگی ئابی ساڵی 2017ەوە لە بۆنە گشتییەکان دوورکەوتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک