کلاسیکۆ جیاوازتر لە یاریەک

ئەم بابەتە 190 جار بینراوە

وەک ئاگادارن سبەینێ کاتژمێر ١٠ یەکێک لە مەزنترین و بە چێژترین و پڕ بینەرترین یاریەکانی سەر زەوی ئەنجام دەدرێت،کە چاوێکی زۆری ھاندەران و ڕۆژنامەنووسانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە
ئەگەر کەسێک بینەری تۆپی پێ نەبێت یاخود ڕقێکی زۆری بەرامبەر ئەم وەرزشە ھەبێت،یاخود کەسێک کەلە ژیانیدا بینەری ھیچ یاریەکی تۆپی پێ نەبووبێت،ئەوا ناوی ئەم دوو تیپەی ھەر بیستووە،ھۆکارەکە ئەوەیە کە جگە لەو ڕکابەریانەی لە نێوانیاندا ڕوویداوە کەلە ساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستمەوە سەری ھەڵداوە،بێجگە لەوەی یاریەکی وەرزشی بووە،لە ھەمان کاتدا جەنگێکی سیاسیش بووە،ھەر لە سەردەمی پاشا(خوان پاوتیستا ئازنار کاباناسەوە)تا دوای جەنگی دووەمی جیھانی،ھەر کاتێک بارسا لە ڕیاڵی بردبێتەوە،ئەوا یاریزانانی ھەردوو تیپ زیندانی کراون و ئەشکەنجە دراون،بەرەو پێشچوونی ئاست و قازانجی دارایی زەبەلاح و بوونی ڕێکلام و گواستنەوەی یاریزانی بەناوبانگ و بوونی ڕاھێنەری باش و زیرەک و کاڕگێریەکی ڕێکخراو وای کردووە ھەردوو تیپ لە ترۆپکی ئاستێکی بەرزی جێگیردا بمێننەوە
ئەگەر سەرنجێک لە ئاستی ھەردوو تیپ بدەین لەم وەرزەدا،ئەوا ئاستیان لە سەرەتادا بە شێوەیەکی گشتی باش نەبوو
بەتایبەت بارسا چونکە ڕاھێنەرێکی نوێ ھاتبووە تیپەکە کەلە مانگی ٨دا بوو لە خراپترین دۆخی مێژووی تیپەکەدا ھات و کاتی پێویست بوو تا شێوازێک و پلانێکی جێگیر و بۆ تیپەکە بدۆزێتەوە،بەڵام لە یاری بەرامبەر سیڤیلیە کیومان چارەسەرە گرنگەکەی دۆزیەوە و بە پێکھاتەی(٣-٥-٢)توانی بارسا ڕێکبخاتەوە
ڕیاڵیش ھاوشێوەی بارسا دۆخی باش نەبوو بەھۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی یاریزانەکان و نەگواستنەوەی یاریزان و بارودۆخی کۆرۆنا و یارینەکردن لە سانتیاگۆ کاریگەری نەرێنی لەسەر تیپەکە دروست کرد،بەڵام زێدان توانی شیرازەی تیپەکە بە باشی ڕابگرێت و نەھێڵێت بەرەو خراپی بڕوات
ئامارەکانی ھەردوو یانە بەرامبەر یەکتر لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان لە ساڵی ١٩٢٦وە کەلە جامی شای ئیسپانیادا بەیەک گەیشتن و بارسا ٥-١ یاریەکەی بردەوە/
(٢٢٤ یاری،
٩٠ بردنەوە بۆ ڕیاڵ،٨٦ یاری بۆ بارسا،لە ٤٨ یاریدا یەکسانبوون،
ڕیاڵ ٣٦٣ گۆڵ و بارساش ٣٥٧ گۆڵیان تۆمارکردووە،
گەورەترین بردنەوە لە بەرژەوەندی ڕیاڵە بە ئەنجامی ٨-٢ لە ساڵی ١٩٣٥،
گەورەترین بردنەوەی بارساش ٧-٢ بووە لە ساڵی ١٩٥٠،
زۆرترین گۆڵ کەلە یاریەکی یەکسانبوونیاندا تۆمارکراوە ٥-٥ بووە لە ساڵی ١٩٤٥،
خێراترین گۆڵ لە مێژووی ئەم یاریە بە ناوی بنزیمایە کەلە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ تۆماریکرد لە سانیەی ٢١دا،
گۆڵکاری مێژووی ئەم یاریە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیە بە تۆمارکردنی ٢٦ گۆڵ)،
ناوبژیوانی یاریەکە(خیسۆس خێل مانزانۆی)ئیسپانییە.
ئەو گرێبەستانەی کەلە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنادا ئەنجامدراون لە مێژوودا/
جۆزێپ سامیتێری ئیسپانی یاریزانی ناوەندی ھێرشبەر لە بارساوەبۆ ڕیاڵ ساڵی ١٩٣٢
خۆسێ کانالی ئیسپانی یاریزانی ناوەند لە ڕیاڵەوە بۆ بارسا ساڵی ١٩٤٦
ئەلفۆنسۆ ناڤارۆی ئیسپانی یاریزانی ھێرشبەر لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ١٩٥٠
خۆستۆ تێجیدای ئیسپانی یاریزانی باڵی ڕاستی ھێرشبەر لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ١٩٦١
ئێڤاریستۆی بەڕازیلی یاریزانی سەرەڕم لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ١٩٦٢
لوسیان مۆلەری فەڕەنسی یاریزانی ناوەندی ھێرشبەر لە ڕیاڵەوە بۆ بارسا ساڵی ١٩٦٥
فێرناند گۆیڤەیرتسی بەلجیکی یاریزانی ناوەندی ھێرشبەر لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ١٩٦٥
بێرند شوستەری ئەڵمانی یاریزانی ناوەندی ھێرشبەر لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ١٩٨٨
لویس میای ئیسپانی یاریزانی ناوەند لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ١٩٩٠
ناندۆی ئیسپانی یاریزانی چەقی بەرگری لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ١٩٩٢ بە خۆڕایی
مایکڵ لاودرۆپی دانیمارکی و یاریزانی ناوەندی ھێرشبەر لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ١٩٩٤ بە ٩ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار یۆرۆ
لویس ئینریکی ئیسپانی و یاریزانی باڵی ناوەند لە ڕیاڵەوە بۆ بارسا ساڵی ١٩٩٦ بە گرێبەستێکی خۆڕایی
لویس فیگۆی پورتوگالی و یاریزانی باڵی ھێرشبەر لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ٢٠٠٠ بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ
لویس فالکێی ئیسپانی یاریزانی باڵی ھێرشبەر لە ڕیاڵەوە بۆ بارسا ساڵی ٢٠٠١ بە خۆڕایی
دیێگۆ گۆمێزی ئیسپانی گۆڵپارێز لە ڕیاڵەوە بۆ بارسا ساڵی ٢٠٠٢ بە خۆڕایی
تۆنی مۆڕاڵی ئیسپانی یاریزانی باڵی ھێرشبەر لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ٢٠٠٢ بە خۆڕایی
جۆردی لۆپێزی ئیسپانی یاریزانی ناوەند لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ٢٠٠٢ بە خۆڕایی
ڕۆبەرتۆ تراشۆراسی ئیسپانی یاریزانی ناوەند لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ٢٠٠٣ بە خۆڕایی
جێفری ھۆجەرڤۆرستی ھۆڵەندی یاریزانی چەقی بەرگری لە ڕیاڵەوە بۆ بارسا ساڵی ٢٠٠٦ بە خۆڕایی
زاھیر بەوابی ئەردەنی یاریزانی چەقی بەرگری لە ڕیالەوە بۆ بارسا ساڵی ٢٠٠٦ بە خۆڕایی
ئۆڕیۆڵ تۆرێسی ئیسپانی گۆڵپارێز لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ٢٠٠٧ بە خۆڕایی
خافیێر ساڤیۆلای ئەرجەنتینی یاریزانی سەرەڕم لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ٢٠٠٧ بە خۆڕایی
پۆڵ ڕۆیگێی ئیسپانی و یاریزانی باڵی ھێرشبەر لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ٢٠١١
کیکۆ فێمینیای ئیسپانی یاریزانی باڵی ھێرشبەر لە بارساوە بۆ ڕیاڵ ساڵی ٢٠١٣ بە خۆڕایی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک