پۆڵەتیك پرێس- نیگار عومەر
بەهۆی نەشیاوی جۆری بەنزینەكەیان و دەرنەچونیان لە پشكنین، پەنجا و چوار تانكەری بەنزین رێگەی پێنەدرا لە دەروازەی باشماخەوە داغڵی گەرمیان بن.
یادگار فەتاح، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، لەمانگی ئاداردا لەتاقیگەی پشکنینی سوتەمەنی پەروێزخان دوو هەزار و 441 پشكنین بۆ تانكەری بەنزین ئەنجامدراوە، لەكۆی ئەو ژمارەیەش 54 تانكەریان نەشیاو بوو ن ریچگەیان پێنەدرا هێنرێنە گەرمیان.
بەرێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان داوای لە هاوڵاتیانیش كرد، بۆ گەیاندنی گلەیی و تێبینیەكانیان لەسەر کوالێتی و جۆری سوتەمەنی لەوێستگەکانی سوتەمەنی ژمارەمۆبایلی بەرێوەبەرایەتیان داناوە دەتوانن لەو رێگەوە پەیوەندیان پێوە بكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژانە گەرمیان پێویستی بە 250هەزار لیتر بانزین دەبێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی هاووڵاتیان.